كۆمپانیای هۆما بۆ گەشت و گوزار لە ساڵی 2004 لە دەستەی گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و دەستی بە كار و چالاكیەكانی لە بواری خزمەتگوزاری گەشت و گوزار كرددوە .
لە ماوەی نزیك بە 15 چالاكی لە بواری خزمەتگوزاری گەشت و گوزار توانیومانە ئەزموونێكی زۆر باش بە دەست بێنین و بەردەوام هەوڵمان داوە كە بتوانین هەلێكی گونجاو بڕەخسێنین بۆ ئەو بەڕێزانەی كە لە خزمەتگوزاریە جیاوازەكانمان سوودمەند ئەبن كە لە خێراترین و كاتدا و بەگونجاوترین شێواز خمەتگوزاریەكانمان پێشكەش بكەین و بە دەست هێنانی ڕەزامەندی هاوڵاتیان ئامانجی سەرەكی و لە پێشینەی هەموو كار وچالاكیەكانمان بووە .
بە خۆشحاڵیەوە بە پشت بەستن بە ئەزموونی دوور درێژمان لە بواری خزمەتگوزاری گەشت و گوزار و هەروەها ستافێكی كارامە و چالاك لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكانمان بە هاوڵاتیان ٬ توانیومانە ببین بە یەكێ لە كۆمپانیا هەرە دیار و بەرچاوەكان لە هەرێمی كوردستان لە بواری خزمەتگوزاری گەشت و گوزار .
ئێستا بازنەی كار و خزمەتگوزاریەكانمان بەرفراوانتر كردووە كە سەرەكیترینیان بریتیە لە:
- دابین كردنی ڤیزای وڵاتی ئێران ٬ توركیا ٬ عەمان ٬ ئازربایجان ٬ ئەرمینیا ٬ دوبەی و ...
- گەشتی ڕۆژانەی پاس بۆ هەر دوو وڵاتی توركیا و ئێران
- دابین كردنی تكتی فرۆكە لە كوردستانەوە بۆ ئەوروپا و گەشتی وڵاتانی ناوخۆی ئەوروپا ٬ ئەمریكا ٬ كەنەدا ٬ ئوسترالیا و ... و بە پێچەوانەوە بۆ كوردستان
- ناردنی نەخۆش بۆ وڵاتی ئێران و ئامادەكاری وەرگرتنی لە نەخۆشخانە گەورەكانی وڵآتی ئێران و بە ئامادە بوونی كەسی ڕێنماییدەر
- حجزی هۆتێل
- بیمەی تەندروستی
- دابین كردنی تكتی قیتار لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا
-
وەرگرتنی ئیجازەی بردنی ئەتۆمبێلی تایبەتی بۆ وڵاتی ئێران . مەرجەكانی وەرگرتنی ئیجازەی بردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ وڵاتی ئێران بریتین لە :
- خاوەن ئۆتۆمبێل ئەبێت دەفتەری گومروكی هەبێت
- ئیجازەی سایەقی
- ئۆتۆمبێل بە ناوی خۆیەوە بێت
- دەستەبەری كەسایەتی (كەفالەتی شەخسی) كە بۆ ئەم مەبەستە ئەبێت مووچە خۆرێكی حكومەت لە شوێنی ئیشی خۆی پشتگیری بكات بۆ دادنوس و لە لای دادنوس كەفالەت ئەكات بۆ كۆمپانیای هۆما .
- تۆڕی گەشتیاری